
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشمەرگە لە کوڵەجۆ
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێ، ھێزەکەی حەشدی شەعبی لە ناحیەی کوڵەجۆی سنووری گەرمیان دەستی بە پاشەکشە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی بە چەکی قورسەوە بەرەو ناحیەی کوڵەجۆ جووڵەیان کرد و دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی نەوتدا گرت، ڕووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و داواکرا دەستبەجێ پاشەکشە بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی هێزەکەی حەشد گوتیان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی جووڵەیان کردووە، ڕێكکەوتنیان لەگەڵ یەکێتی کردووە و ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کردووە کە سێ ڕۆژ دەمێننەوە، بەڵام ئەوەی ڕوویدا جیاواز بوو، کێڵگەیەکی نەوتیان کۆنترۆڵ کرد و دەستیان بە دروستکردنی سەنگەر کرد، یەکێتیش بەفەرمی ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنیان کردبێت و داوای کرد دەستبەجێ بکشێنەوە.
لێدوانی فەرمیی: فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە کە خۆی لە ناحیەی کوڵەجۆیە بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە ڕێگری لە هێزەکەی حەشدی شەعبی کرد سەنگەر لێبدەن، بەناچاری دەستیان بە پاشەکشە کرد".
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە هێزەکانی پێشمەرگە ڕێگرییان لە جووڵەی زیاتری هێزەکەی حەشد کرد، بەڵام هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی یان ڕووداوی نەخوازراو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکەی حەشدی شەعبی ڕووینەدا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






