
دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کەربەلا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکەوتنی پلانی زیارەتی چلەی ئیمام حوسێنی ڕاگەیاند و هەوڵەکانی سەرجەم دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی بەرزنرخاند، هاوکات بڕیاری جێبەجێکردنی 37 پرۆژەی بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران دا.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەبۆنەی چلەی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن ملیۆنان زیارەتکاری عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا و مەزارگەی ئیمامی عەلی لە شاری نەجەف دەکەن. بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی عێراق بەتەواوی دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکانی چلە لە کەربەلا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی پرۆسەکەی ڕاگەیاند و هەوڵەکانی سەرجەم دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی بەرز نرخاند.
لەلایەکی دیکە: بەمەبەستی دامەزراندنی ژێرخانێکی پتەو کە لەڕێگەیەوە ئاسانکاری بۆ زیارەتکاران بکات، سوودانی 37 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جۆراوجۆری ڕاگەیاند و زیاتر لە سێ تریلیۆن و 500 ملیار دیناری عێراقی بۆ تەرخان دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکان بریتین لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای بازنەیی، چوارڕیان، پرد، پردی پیادە، گۆڕەپانەکان، دامەزراندنی پرۆژەی ئاو، شاری زیارەتکاران و کۆمەڵگەی خزمەتگوزاری و، لە هەفتەکانی داهاتووەوە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





