
دیمەنی لێدانی بیری ئاوی خواردنەوە، وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ هاونیشتمانییان، هەشت بیری نوێ لە سنووری هەولێر لێدەدرێت.
وێنە گەورەکە: هەموو ساڵێک لە وەرزی هاوین بەهۆی زۆری بەکارهێنانی ئاو لەلایەن هاونیشتمانییانەوە، ئاوی پاک لە هەولێر و دەوروبەری کەم دەبێتەوە و لەڕێگەی لێدانی بیرەوە حکومەت دەیەوێت ئەو کێشەیە بنبڕ بکات.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: %80ی پشتبەستنی ئاوی هەولێر لەڕێگەی بیرەوەیە، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی پارێزگای هەولێر زوو بودجەی بۆ تەرخانکردین توانیمان بەزوویی کێشەی کەمئاوی چارەسەر بکەین، ئەمساڵ هەشت بیری نوێ و سێ بیری بەدیلیش لێدراون.
زانیاری زیاتر: ڕێزان سەعدی ئەوەش دەڵێت: ساڵی پار پڕۆژەی ئاوی قەندیل – شەقڵاوە کێشەی زۆر بوو، بەڵام ئەمساڵ 110 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکە خەرجکرا و کێشەکانی ئەو پڕۆژەیە چارەسەر بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون