
کەمپی هۆل - میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێننەوە، مانەوەی کەمپەکەش بە هەڕەشە لەسەر ناوچەکە و جیهان ناودەبات.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل گەورەترین کەمی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان و نزیکەی 50 هەزار ژن و منداڵی لە دەیان ڕەگەزنامەی وڵاتانی جیهان تێدا ڕاگیراوە، لەو ژمارەیەش ئەوانەی بە ڕەگەز عێراقین ژمارەیان دەگاتە 20 هەزار کەس و تائێستاش نۆ هەزار کەسیان بۆ عێراق گەڕێنراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کیرت بێرکوتیرین، سەرۆکی دەزگای هەماهەنگی بەلجیکا بۆ شیکردنەوەی هەڕەشەکان (OCAM) لە برۆکسل، ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێویستی دەزانێت دۆسیەی کەمپی هۆل چارەسەر بکرێت و ژن و منداڵی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: "دەستخۆشی لە بەلجیکا دەکەین کە ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی بۆ وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە، داواش دەکەین هەموو وڵاتان هەمان هەنگاو بنێن تا کەمپەکە دابخرێت و ئەو مەترسییە لەسەر ناوچەکە و جیهان دووربخرێتەوە". قاسم ئەعرەجی وای گوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت