
مەحموود مەشهدانی، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
مەحموود مەشهدانی، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە لە ڕکابەری بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کشابێتەوە و دەڵێت، ئەو "بەربژێری سازان"ـە و زۆرترین کۆدەنگی لەسەرە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتیکردەوە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەمواربکرێتەوە و بەربژێری دیکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان زیاد بکرێن، ئێستا هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود مەشهدانی، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد، ئاگاداری هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە کە ئەو پێداگرە لەسەر خۆبەربژێرکردن و هەموو ئەو دەنگۆیانەی ناڕاستن کە باس لە کشانەوەی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: "هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەمەوە کە باس لەوەدەکەن من سەر بە کوتلەیەکی سیاسی دیاریکراوم چونکە من کاندیدی کۆدەنگی نیشتمانیم. بۆیە داوا دەکەم لە زووترین کاتدا هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەگوێرەی یاسا بەڕێوەبچێت". مەشهدانی وا گوت.
لەلایەکی دیکەوە: 14ـی ئاب هەردوو هاوپەیمانیی عەزم و سیادەی سوننە، پشتیوانی خۆیان بۆ مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوەی شەش لایەنی دیکەی سوننی ڕایانگەیاند، واژۆی 55 پەرلەمانتاری سوننەیان کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت بەربژێرێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






