
پارێزگای هەڵەبجە- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای هەڵەبجە 918 کەس ئیمەیڵیان پێگەیشتووە بۆ پێداچوونەوەی کۆتایی پێش دامەزراندنیان، لەدوای ئەوەی سەرۆكوەزیران بارزانی بەڵێنی دامەزراندنی 500 كەسی دا.
وێنە گەورەكە: ئەم هەنگاوە دوای بەڵێنی سەرۆکوەزیران بارزانی دێت کە لە سەردانەکەی 22ی شووباتی ئەمساڵدا بۆ هەڵەبجە، بەڵێنی دامەزراندنی 500 کەسی دابوو، لە ئەنجامدا زیاتر لە 11 هەزار کەس فۆڕمی داواکارییان پڕکردەوە.
لێدوانی فەرمی: شاهین حەمەڕەزا پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت بەئاڤانیوزی گوت: دوێنێ شاندێکی ئەنجوومەنی ڕاژە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو 918 کەسەی کە بەپێی پێوەرەکان هەڵبژێردراون. هەر یەک لەم کەسانە داوایان لێکراوە زانیارییەکانیان دووبارە بنێرنەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە و نیشتەجێبوونیان لە سنووری پارێزگاکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوە یەکێکبوو لەو نۆ داواکارییەی ئیدارەی پارێزگاکە خستیانە بەردەم سەرۆکوەزیران بارزانی و دوای نزیکەی شەش مانگ بەڵێنەکە جێبەجێکرا.
باكگراوند: سنووری پارێزگای هەڵەبجە، شاری هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، سیروان و بەمۆ دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت