
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و پرسی مووچەی مانگی حەوت و هەشت یەکلایی دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، کە پێکهاتووە لە پێنج بەڕێوەبەری گشتیی (ژمێرکاری، دیوانی چاودێریی دارایی، داتا و ئامار، بەڕێوەبەری بودجە و جووڵەی دراو) لە بەغدان، دوێنی چەند کۆبوونەوەیەکی تەکنیکیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی دوێنی چوارشەممە شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەڵێنی ناردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیان بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت وەرگرتووە، لەسەر مووچەی مانگی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی مەدەنیش لێکتێگەیشتن هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا جگە لە 36 ملیار هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کورستان نەنێردراوە.
زانیاریی تایبەت: یەکێک لە ئەندامانی شاندی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "د. فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەک نوێنەری سوودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات و کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00 دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت