
دیمەنی کەرکوک، وێنە: VOA
ئاڤا نیوز
ئەو خێزانە عەرەبە هاوردانەی کەرکووک کە قەرەبووی ماددەی 140یان وەرگرتووە، بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق پابەند نابن و ئامادەنین لە کەرکووک بڕۆن و بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 475 خێزان لە ئۆفیسی کەرکووکی ماددەی 140ی کەرکووک چەکی قەرەبوویان بۆ کراوە کە 100 خێزانیان کوردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكێک لە مەرجەکانی لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەشداریکردن لە کابینەی سوودانی کاراکردنەوەی ماددەی 140 بوو، لەو چوارچێوەیەشدا ماوەی دوو ساڵە پێدانی قەرەبوو بە خێزانە هاوردەکراوەکان دەستیپێکردووەتەوە، هەر خێزانێکی عەرەب 20 ملیۆن دینار وەردەگرێت بەو مەرجەی بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، 10 ملیۆن دیناریش بۆ هەر خێزانێکی کوردی زەرەرمەند تەرخان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "پێویستە لیژنەیەکی چاودێری لە کەرکووک پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو خێزانە عەرەبانە بکات کە لەکەرکووک قەرەبوویان وەرگرتووە نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان."
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 500 خێزان لە کەرکووک قەرەبووی ماددەی 140 یان وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
10 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت