
کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوت لە تورکیا - وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
لە دوو ناوچەی شاری بایبورتی تورکیا، سەرەداوی دۆزینەوەی بیرە نەوتی نوێ بەدەستهاتوون، نموونەی وەرگیراوی نەوتە دۆزراوەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی تاقیگە کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕان و بەدواداچوونی تیمی پ. د. نافیز مادێن، سەرۆکی بەشی جیۆفیزیکی لە زانکۆی گوموشهانێ بۆ دۆزینەوەی نەوت لەم شوێنانەی هەڵقولانی نەوتی لێ بەدیکراوە، لە هەردوو گوندی ئولوچایەر و کوربانپناری سەر بە شاری بایبورتی تورکیا، نموونەی ئەو نەوتە وەرگیراوە و بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی رەوانەی سەنتەری لێکۆلێنەوەی هاوبەشی نەوتی تورکیا کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە رابردوودا هەوڵی وەبەرهێنانی ئەو نەوتە دراوە کە لەشاری بایبوت دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریانخستبوو نەوتەکە بەپێی پێویست نییە.
لێدوانی فەرمی: پرۆفیسۆر مادێن رایگەیاند، بە فراوانکردنی لێکۆڵینەوەکان و ئامرازەکانی بەدواداچوون، هەروەها ئەو زانیارییانەی بەدەستمان هێناوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا بریاری وەبەرهێنان لەم شوێنانە رادەگەیێنین کە نموونەکانی لێوەرگیراوە.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ دۆزینەوەکانی بایبوت، ئێستا چاوەکان لەسەر دۆزینەوەی نەوتی ناحیەی مواردیەی شاری وانە لە باكووری كوردستان، بەدۆزینەوەی نەوت لە وان، تورکیا دەچێتە قۆناغێکی دیکەی بەرهەمهێنانی نەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






