
ئاڤا میدیا لە وەرزی نوێدا بە دروشمی" نە کراوە نە بینراوە" جیاواز کار دەکات، لە هیچ میدیایەک ناچێ و هیچ میدیایەکیش بە ڕکابەری خۆی نازانێت
ئاڤا نیوز
خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین دوای شەش مانگ لە پەخشی کەناڵی ئاڤا سپۆرت، کە یەکێکە لە کەناڵەکانی گرووپی میدیایی ئاڤا، توانیمان متمانەی بینەرانمان بەدەستبێنین و، بەپێی داتاو و ڕاپرسییەکان ببینە پڕبینەرترین کەناڵی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان.
لەو ماوە کورتەدا بوون بە یەکەمی شاشەی گەنجان، ئەرکێکی ئاسان نەبوو، بۆیە جێگەی خۆیەتی سوپاسی بەڕێوەبەر و ستافی کەناڵی ئاڤا سپۆرت بکەین، پیرۆزباییش لە سەرجەم کارمەندانی ئاڤا و بینەر و خوێنەرانمان دەکەین. لێرەشەوە مژدە بە خەڵکی کوردستان دەدەین کارەکانی وەرزی نوێی کەناڵی ئاڤا لە دوایین ڕۆژەکانیدایە و بەمزووانە دەستپێدەکەین.
دڵنیایی دەدەین هاوشێوەی ئاڤا سپۆرت، پشتیوان بەخوا لە ماوەیەکی کورتدا دەبینە جێگەی متمانەی بینەران و بیسەرانمان، هەنگاوی یەکەمی سەرکەوتنیشمان لە ئاڤا نیوز و سۆشیاڵ میدیا، هۆکارێکی دیکەی سەرکەوتنمان دەبێت.
هەنگاوە سەرەتاییەکانی گرووپی میدیایی ئاڤا زۆر دڵخۆشکەرن؛ هەر لە سەرکەوتنەکانی کەناڵی ئاڤا سپۆرت لە شەقامی ئیسکانی هەولێر و بابەتە پڕ زانیارییەکانمان بۆ شاشەی مۆبایلی دەستی گەنجان، لە دواهەمین کاریشماندا سەرکەوتنی پرۆژەی فیلمی کفن، کە لە ماوەیەکی کەمدا ڕیکۆردی هەموو فیلمە کوردییەکانی پێش خۆی شکاندووە، ئەمانە مشتێکن لە خەرواری سەرکەوتنەکانمان کە هەر بەگوتەی گەورە دەرهێنەرانی سینەمای کوردی؛ فیلمی کفن نموونەیەکی سەرکەوتووی فیلمی کوردییە، هۆکارێکیشە بۆ بوژانەوەی سینەمای کوردی و دڵخۆشکردنی هونەرمەندانی کوردستان.
گرووپی میدیایی ئاڤا
2024-8-29
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا