
بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی تۆمەتبار دەکات بەوەی گوشاری میدیایی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکات و پێشبینیش دەکات پارتی و سەدر و سوودانی و ڕەنگە مالیکیش لەهاوپەیمانییەکدا کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناکۆکییانە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی هەیە و زۆرجار هێرشی میدیاییان کردووەتە سەر، بەڵام بەگوتەی بەها ئەعرەجی ئەو هێرشە میدیاییانە نمایشە بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا بگەڕێتەوە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی واز لە سوودانی بهێنێت ئەوا بەدوای هاوپەیماندا دەگەڕێت، پارتی و ڕەوتی نیشتمانی شیعە بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر نزیکن بۆ ئەو هاوپەیمانییە و لەوانەیە نوری مالیکیش بچێتە پاڵیان.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەها ئەعرەجی هەندێک لە ناکۆکییەکانی نێوانیان کۆنن و لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن دەرکەوتوونەتەوە و پێیان وابوو کە سوودانی کەسێکی ئاساییە و دەتوانرێت وەک بەڕێوبەرێکی گشتی بێت بۆیان، بەڵام ئەوەی قبوڵ نییە و بووە یەکێک لە سەرکردە سیاسییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






