
یەکێک لەو ناوچانەی تورکیا بۆردوومانی کردووە - ڕێکخراوی سی پی تی
ئاڤا نیوز
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی چۆمان و ماوەت و قەندیل، لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی CPT ئهمریکی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هەواری مەڕدارەکانی گوندی کوێرەکانی و چیای ئاسۆسیان لە قەزای ماوەت بەچڕی بۆردوومان کرد.
زانیاریی زیاتر: کەمێک دوای بۆردوومانەکەی ماوەت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دوو جار شاخی کۆخەیان لە نزیک گۆمی بێکۆدیان لە قەزای چۆمان بۆردوومان کرد و بەهۆی بەهێزیی بۆردوومانەکەوە دانیشتووانی قەزای چۆمان هەستیان بە بۆردومانەکە کردووە. کامەران عوسمان وای گوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا چوار فڕۆکە، دووانیان بۆ پشکنین و دووانەکەی دیکە جەنگین، بە ئاسمانی قەندیل دا دەسوڕێنەوە، هەنگاو محەمەد، پەیامنێری ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: گوندی سنووری ناودەشتە لەبناری قەندیل، بۆردومان کراوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بەهۆی مەترسیی بۆردوومانەوە هیچ تیمێکی ئاگرکوژێنەوە ناتوانێت بچێتە شوێنەکە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






