
كێڵگەی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان: سەرچاوەی وێنە ئای نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێژەی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان بەرێژەی 70% کەمی کردووە، بەجۆرێک ئێستا تەنها لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە32 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ نۆ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان لە کۆتایی 2020 دا ئاستی بەرهەمی 24 هەزار بەرمیل بووە لە کاتێکدا لەساڵی 2019 بەرهەمی بریتی بوو لە 35 هەزار بەرمیل نەوت، واتە بڕی 11 هەزار بەرمیل بەرهەمی رۆژانە کەمی کردووە.
لێدوانە فەرمیەکان: تەها ئیبراهیم بەرێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا بە ئاڤا نیوزی راگەیاند: لە ساڵی ڕابردووەوە کە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ڕاگیراوە دەرهێنانی نەوتیش کەمی کردووە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە ئاستی دەرهێنانی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە هەرچەندە دەرهێنانی بەردەوامە، بەجۆرێک ئێستا لە دوو بیر ڕۆژانە تەنها نۆ هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت، پێشتر رۆژانە 240 تانکەر نەوتی حەسیرەیان دەگواستەوە، بەڵام ئێستا کەم بووەتەوە بۆ 40 تانکەر، هاوکات لە کێڵگەی نەوتی چیا سورخ لە 11 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ چوار هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
کیڵگەکانی گەرمیان هەریەک لە کیڵگەی حەسیرە و چیاسورخن، کەوتوونەتە ناوچەی گەرمیان و سەربە ئیدارەی گەرمیانن. کۆمپانیای گازپرۆم 40٪ و کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆس 40٪ و کۆمپانیای هەرێم 20٪ ی پشکەکانیان هەیە. بەپێی زانیاریەکانی ئاڤا نیوز ئێستا ئاستی دەرهێنانی نەوت لە و کێڵگەیە لە 32 هەزار بەرمیلەوە بۆ نۆ هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا کەمی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





