سەرۆکوەزیران بارزانی: بەشێکی لایەنەکان ئاستەنگ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دروست دەکەن
- کوردستان
- 2024-09-04
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی، لە جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاند: بەشێک لە لایەنەکان نەوەک هاوکار نەبوون بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، بەڵکو ئاستەنگیشیان دروست کردووە.
وێنە گەورەکە: بەگوتەی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، عێراق لەڕیزبەندی 25-ەمی وڵاتانی گەندەڵە لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە هەرێمی کوردستان دەیەوێت ستراتیژیەتی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دابڕێژێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتی کە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: "پێویستە سەرجەم دامەزراوەکان کار لەسەر بڵاوکردنەوەی کولتووری دەستپاکی بکەن، ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی بەشێکی گرنگ بووە لە ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەم، بە بانکیکردن و بە دیجیتاڵیکردنی کاروبارەکانی حکومەت بەشێک بووە لە ستراتیژیەتی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی بە ئاماژەدان بەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لێکۆڵینەوە لە چەندین کەیسی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان کراوە، ڕایگەیاند: "بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان نەک کارئاسانییان نەکردووە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، بەڵکو ئاستەنگیان دروستکردووە".
باکگراوند: لە مانگی نۆی ساڵی 2021 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەتی ڕووبەڕوونەوەی گەندەڵی پەسەند کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






