سەرۆکوەزیران بارزانی یەکەمەکانی پۆلی 12 و ئامادەییە پیشەییەکان خەڵات دەکات
- کوردستان
- 4 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو مەراسیمی خەڵاتکردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی ڕێکدەخرێت و سەرۆکوەزیران بارزانی خەڵاتی تایبەتیان پێدەدات.
وێنە گەورەکە: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لەکەرکووک 49 قوتابی خەڵات دەکرێن؛ 10 یەکەم، 18 دووەم و 21 سێیەم. مەراسیمەکە ڕۆژی یەکشەممە 8-9-2024 بە بەشداریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێکدەخرێت و خەڵاتی تایبەتیان پێدەدات.
زانیاریی تایبەت: قوتابییە یەکەمەکان خەڵاتی تایبەتی سەرۆکوەزیران بارزانی وەردەگرن، جگە لەوەی خوێندنیان لە زانکۆ تایبەتەکان بۆ دەکرێت بەخۆڕایی، چاوەڕوان دەکرێت بەشێکیان بۆ خوێندنی زانکۆ ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوتابییە یەکەمەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابەش بوون:-
سلێمانی: 24 قوتابی.
هەولێر: نۆ قوتابی.
دهۆك: سێ قوتابی.
هەڵەبجە: دوو قوتابی.
گەرمیان: دوو قوتابی.
ڕاپەڕین: سێ قوتابی.
کەرکووک: شەش قوتابی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت