هەفتەی داهاتوو زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر قەرەبوو دەکرێنەوە
- کوردستان
- 5 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
مژدەی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕاگەیێنرا و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکرێت، قەرەبووەکە لە دوو ملیۆن دینارەوە تاوەکو 20 ملیۆن دینار دەبێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێری کرد و بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕەکەی دەرکرد، جگە لە قەرەبووی ماددی کاسابکاران لە باجی ساڵانە و قەرزی ئاو و کارەباش دەبەخشرێن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو؛ پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەفتەی داهاتوو زیانلێکەوتووانی قەیسەری هاوکاری دەکرێن لە دوو ملیۆن دینار بۆ بیست ملیۆن دینار بەپێی قەبارەی زیانیان، هاوکات دووکانەکانیش بۆ کاسبکاران نۆژەن دەکرێنەوە."
زانیاریی زیاتر: کاسبکارانی قەیسەری بۆ ساڵی 2023 لە 50%ـی باجی ساڵانە و ساڵی 2024 بەڕێژەی 100% دەبەخشرێن، جگە لەوە لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو و کارەباش دەکرێت، کاسبکارانی بازاڕەکانی لەنگە و شێخەڵاش لێخۆشبوونی باجەکان دەیانگرێتەوە.
باکگراوند: شەوی 05-05- 2024، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی 247 دووکان، دوای نزیکەی دوو مانگ و لە 01-07-2024 وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستگیرکردنی "تۆڕێکی پەکەکەی سێ کەسی"یان بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووک ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت