
لۆگۆی سەنتەری میترۆ و دەزگای چاودێر
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر دەزگای چاودێر لەلایەن یەکێتی دەکات و دەڵێت: بێدەنگ نابین.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەزگای چاودێر فەیلەسووف میشێل ڤیڤۆرکای هێناوەتە سلێمانی، لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی ڕەیان کلدانی دەهێنێت، ئەوەی ئەمڕۆ کراوە هێرشکردن بوو بۆ سەر ئازادی و ئیدانەی دەکەین".
زانیاریی زیاتر: ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئەوەشی گوت: "ئێمە لەبەرامبەر ئەم کارە بێدەنگ نابین و نابێ خەڵکی سلێمانی بێدەنگ بێت، چونکە مەلا بەختیار خاوەنی فکرێکی ئازادە، خاوەن پلاتفۆرمی دابڕانە، خاوەن بنکەی ڕۆشنبیری گەلاوێژە، خاوەنی دەزگای چاودێرە. ئەگەر یەکێتیی نوێ وەفای بۆ ئەو نەبێت، بەدڵنیایی وەفای بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نابێت".
باکگراوند: ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزی کۆماندۆی یەکێتی بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی دەستی بەسەر باڵەخانەی دەزگای چاودێر ی مەلا بەختیار لە سلێمانی، میوانخانەی مەلا بەختیار لە خانەقین و باخی مەلا بەختیار لە مێرگەپاندا گرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو باڵەخانەیەی یەکێتی لە سلێمانی دەستی بەسەردا گرت، هەریەکە لە دەزگای ڕۆشنگەری چاودێر هەریەکە لە ڕادیۆی مەدەنیەت، پلاتفۆرمی دابڕان، بنکەی گەلاوێژ، ماڵپەڕی گەلاوێژ، ماڵپەڕی چاودێر، ماڵپەڕی ڕوانگە و ڕەخنە، پڕۆژەی پەیکەرسازی چاودێر، گەلەری چاودێر، هۆڵی کۆنفراسی "شەهید ئازاد هەورامی" و کتێبخانەیەک کە 10 هەزار سەرچاوەی تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت