ساتی ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای ئێرباس
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئێرباس بۆ کڕینی 14 هێلیکۆپتەری سەربازیی وژۆکردووە و بڕیارە سەرەتای ساڵی 2025 هێلیکۆپتەرەکانی ڕادەستبکرێن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و پاریس، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەئامادەبوونی سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و پاتریک دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا، لە بارەگای وەزارەتی بەرگری، کۆمپانیای ئێرباس هێلیکۆپتەرز و نوێنەری هێزی ئاسمانی عێراق ڕێککەوتنێکیان بۆ کڕینی 14 هێلیکۆپتەری سەربازی واژۆکرد.
لێدوانی فەرمی: ئارنۆ مۆتالفۆ، بەڕێوەبەری لقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆمپانیای ئێرباس هێلیکۆپتەرز بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی 2025 هێلیکۆپتەرە سەربازییەکان کە لەجۆری تراز "H225M" بوون، ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: پاتریک دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا گووتی: ئەو ڕێککەوتنە دەرئەنجامی گفتوگۆ درێژخایەنەکانی سەرۆککۆماری وڵاتەکەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بوون، خۆشحاڵین کە ئەم ڕێککەوتنە سەروەری و توانا سەربازییەکانی عێراق بەهێزتر دەکات.
باکگراوند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی ساڵی ڕابردووی بۆ پاریس، گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسا کردبوو بۆ ئەوەی سیستمی ڕادار و فڕۆکەی جەنگی لەجۆری تراز ڕافاڵ و جۆری دیکە بە عێراق بفرۆشێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت