بەردی بناغەی گەورەترین پرۆژەی ئاو لەسەر ئاستی کوردستان لە هەولێر دادەنرێت
- کوردستان
- 7 ئەیلوول

گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین پرۆژەی ئاو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دادەنێت، بەمەش کێشەی کەمئاوی هەولێر بۆ ماوەی 20 ساڵی دیکە چارەسەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانێکە لە چەند گەڕەکێکی هەولێر کێشەی کەمئاوی سەریهەڵداوە، بەتایبەت لە وەرزی هاوین هاونیشمانیان ناچارن پەنا بۆ کڕینی ئاو بە تانکەر ببەن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت ئەو کێشەیە بەتەواوی چارەسەر بکات.
لێدوانە فەرمییەکان: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 8-9-2024، لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانییەوە بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر هەولێر دادەنرێت، بە تەواوبوونی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر بۆ زیاتر لە 20 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: گەورەترین پرۆژەی ئاو دەبێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و لە ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە بە گوژمەی نزیکە 480 ملیۆن دۆلار لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ دەکرێت".
پێشەوا هەرامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران بیرۆکەی وایە حکومەت پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ بکات نەوەک ئەو پڕۆژانەی چارەسەری کاتین.
هەورامانی دەڵێت: "ئەم پڕۆژەیە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەکانی ئیفرازەوە نییە و لە زێی گەورەوە ئاو بۆ هەولێر ڕادەکێشرێت، لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی خۆماڵی جێبەجێ دەکرێت، بڕی ئەو ئاوەی دەیگەیێنێتە هەولێر زیاترە لە هێندە و نیوی هەموو ئەو ئاوەی ئێستا بۆ خەڵک دابین دەکرێت".
ژمارەکان وادەڵێن: پرۆژەکە 20 عەمباری دەبێت، دەتوانێت نزیکەی 300 هەزار مەتر سێجا ئاو کۆگا بکات، لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا دەپاڵوێت، کە ڕۆژانە دەکاتە 480 هەزار مەتر سێجا.
خاڵی ئەرێنی: وێڕای چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی، بە تەواوبوونی پرۆژەکە بە قوناغ لە 500 تاوەکو هەزار بیری ئاو لە سنووری هەولێر دادەخرێن، بەمەش ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەرزدەبێتەوە کە یەکێک لە گرفتە ژینگەییەکانی ئێستایە.
قووڵتر: پرۆژەکە بە چوار بۆری جیاواز ئاو دەگەیێنێتە هەولێر، تیرەی بۆرییەکان مەترێک و 60 سانتیم دەبێت، لەنێو هەولێریش بە بۆری 40 سانتیمەتری دەگەیێنرێتە گەڕەکەکان، ماوەی تەواوبوونیشی 14 مانگە و 60%ـی ئاوی هەولێر دابین دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ستاندەرد هەولێر ڕۆژانە پێویستی بە 450 بۆ 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ سێ ئیفرازەکە بەگشتیی ڕۆژانە نزیکەی 650 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکەن، بەمەش نەک هەر کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەکرێت، بەڵکو ئاو زیادیش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟