
بڕێک لە کریستاڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستی بەسەردا گیراوە- وێنە ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بازرگانێکی مەترسیدار لە دەرەوەی وڵات و دوو بازرگانی دیکە لە ناوخۆ دەستگیرکران. هەروەها بری 10 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە لە 5-9-2024 لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستگیرکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاگەیەیێنراوەکەدا هاتووە: دواتر شوێنی بازرگانە سەرەکییەکە، کە لە وڵاتی لوبنان نیشتەجێ بووە، دەستنیشانکراوە و دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ناردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارەکە، هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان توانییان لە 6-9-2024 ئەو بازرگانە مەترسیدارە دەستگیر بکەن، کە چەندین پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بازرگانە بە ڕەچەڵەک کوردە و سەرچاوەی دابینکردنی بەشی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانە بووە، کە لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لەپارێزگاکانی دیکەی عێراق بڵاودەکرایەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لەو بازرگانانەی لە هەرێم دەستگیراون و دراونەتە دادگە کە لەم کەسەوە فێری ئەم بازرگانییە بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
23 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا قەیرانەکان کۆتاییان دێت