
محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی
ئاڤا نیوز
چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کردووە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەهۆی نیگەرانیی لە دۆسیەی تۆڕی سیخوڕیی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، چەند مەرجێکی بۆ سوودانی داناوە جێبەجێیان بکات، ئەگەرنا دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی 26-8-2026 کۆبوونەوە و بەپێی چەند سەرچاوەیەک، نوێنەری ئەنجوومەنی دادوەری لە کۆبوونەوەکە ئامادەبووە، تۆمارێکی دەنگیی خستووەڕوو لەبارەی تۆڕی سیخوڕیکردن لە نووسینگەی سوودانی، ئەو باسی لە فەرمانی چاودێریکردنی سیاسەتمەدار و سەرکردەکان کردووە، دیارترینیان خەزعەلی و مالیکین.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی نزیک بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی گوتووە، مالیکی بەتووندی ڕووبەڕووی پرسەکە بووەتەوە و چەند مەرجێکی بۆ سوودانی داناوە، ئەگەر جێبەجێیان نەکات ناچاری دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە.
مەرجەکان: پێویستە سوودانی بەڕێوەبردنی دەستەی هەواڵگری ڕادەستکردنی چوارچێوەی هەماهەنگی بکات، دووبارە نووسینگەی سەرۆکوەزیران ڕێکبخاتەوە، سەرجەم خزم و کەسوکار و ئەندامانی هۆزەکەی لە دامودەزگا حکومییەکان و پۆستە هەستیارەکان دووربخاتەوە، بەڵێندان بدات بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی سەرچاوەکان، سوودانی ڕەتیکردووەتەوە ملکەچی مەرجەکانی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ببێت و بەم هۆیەشەوە ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، بەتایبەتی کە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەر سێ بەرە دابەش بوون و ناکۆکییەکانیان زیادیان کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






