
سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە
ئاڤا نیوز
کاردانەوەکان لەسەر دەرئەنجامی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ خوازیارانی حەج بەردەوامە و ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای دوورخستنەوە و لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە دەکەن و داواش دەکەن پڕۆسەکە دووبارە بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستەی حەج و عومرەی عێراق ناوی براوەکانی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ خوازیارانی حەج بۆ ساڵانی 2025-2026 و 2027 بڵاوکردەوە، دەرئەنجامی تیروپشکەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەوەی بەشێکی زۆری بە ساڵاچووان لە پرۆسەکەدا ناویان نەگەڕاوەتەوە و گومان لە پاکی و بێگەردی پڕۆسەکە دەکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: نیسان زایر، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە داوا دەکات میوانداری سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هادی سەلامی، پەرلەمانتاری عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە داوا دەکات سامی مەسعودی، لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە، هاوکات داواش دەکات پڕۆسەی تیروپشکەکە دووبارە بکرێتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئیبتیسام هیلالی، پەرلەمانتاری عێراق داوای پێداچوونەوەی بە ئەنجامەکان کرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تێبینی و گومان هەیە سەبارەت بە پڕۆسەکە، هەندێک کەس ناویان گەڕاوەتەوە لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






