
پاککردنەوەی کێڵگەیەکی مینڕێژکراو، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
لەسەرەتا دروستبوونی شۆڕشە ڕزگاریخوازەکان لە هەرێمی کوردستان تاوەکو هاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ عێراق، زیاتر لە 750 ملیۆن مەتر دووجا لە خاکی هەرێمی کوردستان مینڕێژکراوە.
لێدوانی فەرمی: نیازی خالید، جێگری سەرۆکی دەزگای مین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەپێی ڕووپێوی ڕێکخراوێکی جیهانی، زیاتر لە 750 کیلۆمەتری دووجا وەکو ناوچەی پیسبوو لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردووە، لە ماوەی سی ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە 520 کیلۆمەتری دووجا پاککراوەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 200 کیلۆمەتری چێنراو بە مین لە هەرێمی کوردستان ماوە.
ژمارەکان وادەڵێن: زیاتر لە سیانزە هەزار و 500 کەس بوونەتە قوربانی مینەچێنراوەکان کە زۆرینەیان هاووڵاتی مەدەنین، 5 هەزار لەوانە منداڵن، هەر بەپێی ئەو ئامارە، لە ساڵی 1992 تاوەکو ئێستا 36 کارمەندی دەزگای مین گیانیان لەدەستداوە وە 78 کارمەندیش کەمئەندام بوون.
ئامارە فەرمییەکان: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بڕی 750 ملیۆن دینار، پێشکەش بە دەزگای مینی هەریمی کوردستان دەکات بە مەبەستی دابینکارییە لۆجستیەکان، هاوکات لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 دا، نزیکەی سێ ملیار و هەشت ملیۆن دینار بۆ پاککردنەوەی سنووری سلێمانی تەرخانکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابەشبوونی ناوچە بە مین ڕێژکراوەکان بەم شێوازە خوارەوەیە:
شارباژێر: لە سنووری سلێمانی زۆرترین مین چێنراوە، کە ڕووبەرەکەی 36 ملیۆن مەتر دووجایە، دواتر ناوچەکانی پێنجوێن و سۆران و چۆمان و هەڵەبجە دێن.
ئامێدی: لە سنووری پارێزگای دهۆک، زۆرترین مینی چێنراوی لەسەر ئاستی پارێزگاکە تێدایە، کە نزیکەی 10 ملیۆن مەتری دووجایە.
خاڵە نەرێنییەکان: ئەو ناوچانەی لە هەرێمی کوردستان مینڕێژکراون بوونەتە ڕێگری لەبەردەم ئاوەدانکرنەوەیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەردا ساڵانە بوودجەی تایبەت بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە تەرخان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت