
بەهزاد خوسرەوی
ئاڤا نیوز
ئاسایشی سلێمانی ئەو مۆڵەتەی بە خێزانی بەهزاد خوسرەوی دابوو، تەواو بوو و بە ناچاری ئەو شارەیان بەرەو هەولێر بەجێهێشت.
چیرۆکی سەرەکی: 10 ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بەهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکرات ڕادەستی ئێران کرایەوە و خێزانەکەشی ئاگادارکرایەوە شارەکە جێبهێڵن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەو ماوەیە کۆتاییهات کە ئاسایشی سلێمانی بۆ خێزانی بەهزاد خوسرەوی دیاریکردبوو، بۆیە بەناچاری ڕوویان لە هەولێر کرد".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهزاد لەگەڵ دایک و خوشکی لە ساڵی 2014ـەوە لە سلێمانی لە خانووێکی کرێدا دەژیان، وەک کارمەند لە کۆمپانیایەک کاری دەکرد و مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو.
زانیاریی زیاتر: بەهزاد بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنە و بابەت لەسەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی چواردەوری ماڵەکەی دەگرن و دوای چەندجار بانگکردن، بەبێ ئاگاداری کەسوکاری دەستبەسەری دەکەن و ڕادەستی ئێرانی دەکەنەوە، 10 ڕۆژیش مۆڵەت بە خانەوادەکەی دەدەن سلێمانی جێبهێڵن.
گۆشەیەکی دیکە: دوای ئەوەی ڕادەستکردنەوەی بەهزاد خوسرەوی کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە، ناوبراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "خۆی ڕادەستی ئێران کردووەتەوە نەوەک یەکێتی ئەو کارەی کردبێت، ئەوان تەنها تاوەکو سەر سنووریان بردووە".
دواتر لە ڕاگەیێنراوێکدا خێزانەکەی ڕایانگەیاند: "ڤیدیۆکەی بە فشار پێکراوە و بە ئارەزووی خۆی نەبووە، تاوەکو ئێستا لە زینداندایە، وێڕای ئەوەی کە نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەتە ئازاری زۆریشیان داوە، بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە بۆ کەمکردنەوەی فشاربووە بە تایبەت یوئێن کە کەیسەکەی بەهزادی وەرگرتبوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






