
مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران. وێنە؛ میدیاکانی ئێران
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بكات و كۆتایی ئەم هەفتەیەش بگاتە هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: لەسەر بانگهێشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، سبەی چوارشەممە مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران سەردانی عێراق دەكات و بڕیارە دواتر سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان، وێستگەی سەرەتای سەردانەكەی پزیشكیان بەغدایە و ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەكات و لەوچوارچێوەیەشدا چەند یاداشتێكی گرنگ لەنێوان عێراق و ئێران واژوو دەكرێت.
زانیاریی تایبەت: دوای بەغدا، سەرۆككۆماری ئێران دەچێتە باشووری عێراق بەتایبەت شاری نەجەف، لەوێ مەزارگە ئایینییەكان بەسەردەكاتەوە ، بۆ ڕۆژی دواتر سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیران بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و هەمان ڕۆژ دەگەڕێتەوە ئێران.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤای ڕاگەیاند: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەمیانەی سەردانەکەی بۆ عێراق، دوای بەغدا سەردانی هەولێریش دەکات، ئێستاش پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران زۆر پتەو و باشە.
ئەوەش بزانە: ئەمە یەكەم سەردانی پزیشكیانە بۆ دەرەوەی ئێران، یەكەم وێستگەش عێراق و هەرێمی كوردستانە و پاشان سەردانی ژمارەیەك وڵاتی دیكە دەكات،هاوكات لە ڕۆژانی داهاتوو بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریكا دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






