
سەرۆکوەزیرانی عێراق وپێشوازی لە سەرۆککۆماری ئێران دەکات
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات دوای دەستبەکاربوونی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەمین گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات سەردانی عێراقی کرد و بڕیارە لەپاڵ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق، ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لە بواری ئەمنی و ئابووری واژۆ بکرێن.
لێدوانی فەرمی: پێش سەردانەکەی بۆ عێراق مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند: "سەردانی شارە شیعەنشینەکان و بەسرە و شارە کوردییەکان هەولێر و سلێمانی دەکەین، بە پشتیوانی خودا لەگەڵ خۆشەویستانی ئەوێ کۆدەبینەوە".
زانیاریی زیاتر: پزیشکیان پێیوایە سەردانەکەیان سەردانێکی "زۆرباش دەبێت بۆ دروستکردنی زەمینەی گونجاو لە بواری ئابووری، کولتووری، سیاسی و ئەمنی. هیوادارم لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی کە لە عێراقەوە دەستپێدەکات پەیوەندییەکی باش و دۆستانەمان هەبێت و بتوانین زۆربەی ئەو گرفتانەی کە ڕەنگە بوونیان هەبێت لەبەردەم خۆمان لا بدەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی پزیشکیان بۆ عێراق ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، سەردانی بەسرەو نەجەف دەکات، لە سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر و سلێمانیش دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






