
دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی سوودانی و پزیشکیان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هاوبەشییان لەگەڵ ئێران لەسەرجەم بوارەکاندا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و لەبواری ئەمنییشدا هاوبەشی نێوانیان باشتر دەکەن، جەختیش دەکەنەوە کە ڕێگانادەن لە عێراقەوە هەڕەشە بۆ ئێران دروست بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشییان ڕێکخست و جەختیان لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانیان کردەوە.
لێدوانی فەرمی: لە دەستپێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران ڕێککەوتنیان کردووە لەسەر برەودان بە هاوبەشی زیاتر لە هەموو بوارەکان، لەو چوارچێوەیەشدا پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر، هێڵی وشکانی، ناوچە و شاری پیشەسازی لەنێوان هەردوو وڵات دروست دەکرێن، باوەڕیشیان وایە باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە ئارامی لێدەکەوێتەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: سەردانەکەی پزیشكیان جارێکی دیکە بابەتی داخستنی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستانەوە گەرم کردەوە، بۆیە پەیوەست بە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوانیان بۆ پاراستنی سنورەکان، سوودانی گوتی: "پابەندین بە هەڵوێستی یاسایی و دەستوورییمان و ڕێگا بە هیچ گرووپێکی چەکداریی نادەین سنوورەکانی عێراق بۆ هێرشکردن یان هەڕەشە لە ئێران بەکاربهێنێت، بۆیە لیژنەی ئەمنی هاوبەشمان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لەپێکەوەکارکردنیش بەردەوام دەبین".
لەلایەکی دیکەوە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان کە ئەمڕۆ واژۆکران سەرەتای قۆناغێکی نوێ دەبن لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەموو بوارەکانیش دەگرێتەوە، لە قۆناغی داهاتووشدا ئەو پێکەوەکارکردنە فراوانتر دەکرێن.
پزیشکیان بەپێویستی دەزانیت ڕێککەوتنە ئەمنییەکان بەتەواوی کارابکرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دەیانەوێت ئارام و ئاسایشی ناوچەکە بەئامانج بگرن، بۆیە ئومێدەوارە لە قۆناغی داهاتوودا خاڵی لاوازی ڕێککەوتنەکان دیاریبکرێن و چارەسەر بکرێن، ئەوانیش بۆ ئەو بابەتە ئامادەن، لەلایەکی دیکەشەوە هیواخواز بوو عێراق وڵاتێکی ئارام و سەربەخۆ و گەشەسەندوو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






