
ڕەچەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمێر پووتین
ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ گەرمبوونی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و نزیکبوونەوەی وادەی لووتکەی بریکس، ڤلادیمیر پووتین ئامادەکاری دەکات سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کرێملین ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان پووتین سەردانی تورکیا دەکات. ئاماژەیی بەوەش کرد مۆسکۆ هیوادارە پووتین و ئەردۆغان لە چوارچێوەی لووتکەی بریکس کە بڕیارە لە شاری کازانی ڕووسیا ڕێکبخرێت، گفتوگۆ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، ڕووسیا پێشوازی لە خواستی تورکیا کرد بۆ بوون بە بەشێک لە گرووپی گەلانی بریکس.
ئەمەش بزانە: ڕووسیا پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمەڵەی نەتەوەکانی بریکسی وەرگرتووە، لە بڕیارە لەنێوان 22 بۆ 24ـی 10-2024 کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس بکرێت. لووتکەکە جەخت لەسەر پێشخستنی تەواوی هاوبەشی و هاوکاری لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکەدا دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






