
دیمەنی یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق، وێنە: reuters
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی تازەترین لێدوانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا قەبارەی وەبەرهێنانی وڵاتەکەی لە کەرتی وزەی عێراق دەگاتە 19 ملیار دۆلاری ساڵانە، باسی لەوەشکردووە پڕۆژەی گەورەتر لە عێراق جێبەجێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پێشانگای تایبەت بە 80 یەمین ساڵیادی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیا لەگەڵ عێراق، قەبارەی وەبەرهێنانی وڵاتەکەی لە کەرتی وزەی عێراقدا ئاشکرا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: پیشەسازی نەوت و گاز فاکتەرێکی سەرەکیی هاوکاریی نێوان ئێمە و عێراقە، لە ئێستادا ژمارەیەک پرۆژەی گەورە بە بەشداریی کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیا ئەنجام دەدرێن.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 51 کۆمپانیا ڕووسی لە عێراق کار دەکەن و کۆمپانیاکانی "لۆک ئۆیل" و "گاز پرۆم" و "ڕووس نەوت" پشکی سەرەکیی وەبەرهێنانی ڕووسیایان لە عێراق بەرکەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 1944 عێراق و ڕووسیا 'یەکێتی سۆڤیێتی پێشوو'، پەیوەندیی دیپلۆماسییان دامەزراند و عێراق بە یەکێک لە هاوبەشە سەرەکییەکانی ڕووسیا لە ناوچەکە دادەنرێت، بە تایبەتی لە کەرتی ئابووری و وزەدا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






