
ئامێرێکی مۆبایل لەکاتی تەقینەوەی باترییەکەی
ئاڤا نیوز
پاش تەقینەوەی ئامێرە ئاگادارکردنەوەکانی(پەیجەر) حیزبوڵڵا کە لەلایەن ئەندام و چەکدارەکانییەوە بەکاردەهێنران، ئایا مەترسیی ئەوە هەیە ئەو مۆبایلانەی ڕۆژانە بەدەستمانەوەن هاوشێوەی پەیجەرەکانی حیزبوڵلا بتەقنەوە؟
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە، لە ڕووداوێکی دەگمەندا و لەیەک کاتتدا ئەو ئامێرانەی کە ئەندامانی حیزبوڵلا بۆ ئاگادارکردنە و پەیوەندی کردن لەگەڵ لەیەکدی بەکاریدەهێنن، لەناو گیرفان و دەستی هەزاران چەکدار و ئەندامی حیزبوڵڵا لەسەرانسەری لوبنان و سووریا تەقینەوە، هەزاران کەس بریندار بوون و 13 کەسیش کوژران، لەناو بریندارەکانیشدا باڵیۆزی ئێران لە لوبنان هەیە. ڕاستەوخۆش دوای ڕووداوەکە حیزبوڵڵا پەنجەی تۆمەتی بۆ ئیسرائیل درێژ کرد.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ڕووداوەکەی لوبنان هێرشی ئەلیکترۆنی نییە، بەڵکو سەرجەم ئەو ئامێرانە [ پەیجەر] بەر لەوەی بگەنە دەست ئەندامانی حیزبوڵلا، دەستکاریی کراون و ماددەی کیمیایی و تەقینەوە لەگەڵ پاترییەکەیان تێکەڵکراوە و دواتر، لە ڕێگەی هاککردن و ناردنی شەپۆلێکی زۆری وزەی کارۆموگناتیسی ئامێرەکان گەرم بوون و تەقیوونەتەوە.
ئایا دەکرێت ئەو مۆبایلەی دەستت لەهەر ساتێکدا بتەقێتەوە؟
دکتۆر ئوسامە مستەفا، پسپۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاریی میسری لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ 'عەرەبیە نێت' دەڵێت: ئەوەی لە لوبنان ڕوویدا بە ئەنقەست بوو، چونکە ئەو ئامێرانەی کە چوار مانگ لەمەوبەر گەیشتنە دەست حیزبوڵڵا، ماددەی تەقەمەنی هەستیاریان تێدابوو.
ئەو پسپۆڕە دەشڵێت، گەرمبوون و زیاد بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی نابێتە هۆی ئەو تەقینەوە لەناکاوەی کە زیانێکی زۆر بە بەکارهێنەرانی بگەیێنێت، ئەو ڕووداوەی کە لە لوبنان ڕوویدا دەگمەنە و کارەساتێکی وا گەورە بۆ ئامێرەکانی پەیوەندی و مۆبایلەکانی دەستمان بەو شێوە گەورەیە ڕوونادات.
چی بکرێت بۆ پاراستنی مۆبایلەکانمان؟
شارەزایانی تەکنەلۆژیای ئامۆژگاریمان دەکەن، پێویستە مۆبایل لەبەر تیشکی خۆر جێنەهێڵڕێت، هاوکات دووربین لە بەکارهێنانی کێبڵ و پاتری کواڵێتی نزم، ئەمەش گرنگترین هۆکارە بۆ پاراستنی مۆبایلەکانمان.
هۆکارەکانی گەرمبوونی مۆبایلەکانمان چین؟
خۆبەدوورگرتن لە کارپێکردنی زۆرێک لە ئەپلیکەیشنەکان و بژاردەی "پاراستنی بارگاویکردن" (Charging protection) لە مۆبایلەکاندا کارا بکرێت کە لە زۆربەی مۆبایلەکاندا هەیە، چونکە بارگاویکردنی بەردەوام دوای ڕێژەی 100% مەترسی لەسەر تەمەنی پاتری دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول