
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بەڵام دانانی 'دانا ئەحمەد مەجید'، نیگەرانی زۆری لەنێو بزووتنەوەکە دروست کردووە و پێیانوایە بڕیارەکە لە دەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکە دراوە.
لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا گۆڕان بەشداریی هەڵبژاردن دەکات؟ سەرچاوەیەکی باڵای نێو بزووتنەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەڵێ، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، ئامادەکاریمان کردووە و دەست بە بانگەشەش دەکەین، کاتێک وادەکە دیاری کرا".
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارەکەی عومەری سەید عەلی بۆ دانانی 'دانا ئەحمەد مەجید' وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە، نیگەرانی بەشێکی زۆر لە باژێڕوانەکانی لێکەوتووەتەوە، کۆبوونەوەی تایبەت بەم پرسەیان کردووە و دەڵێن 'دەبێت بەگوێرەی پەیڕەو ڕێکخەر دابنرێت، نەک بە بڕیارێکی مەرکەزی'.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بڕیارەکەی کۆمیسیۆن، دانا ئەحمەد مەجید ئێستا دەتوانێت دەستەڵاتەکانی ڕێکخەری گشتی پەیڕەو بکات.
باکگراوند: ڕۆژی 18ی ئەم مانگە ئاڤا نیوز وەک یەكەم میدیای كوردی بڵاوی كردەوە کە بەبێ هەڵبژاردن، بە نووسراوێکی عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید کراوەتە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕۆژێک دواتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق گۆڕانکارییەکەی پەسەند کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






