
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە خولی 79یەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆڕک کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و لەو گەشتەیدا ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی جیهان دەکات.
وێنە گەورەکە: ساڵانە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکی ئەمریکا دەکرێت، ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی 79یەمی کۆمەڵەکە گەیشتە نیویۆڕک.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، سوودانی لە بەیانی ئەمڕۆ بەرەو ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا بەڕێکەوت و ئەمشەو گەیشتە ئەو ویلایەتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەپاڵ پێشکەشکردنی دوو گوتار لە بەردەم کۆمەڵەی گشتی و لووتکەی ئایندە کە چەندین بەرپرس و سەرکردەی وڵاتان بەشدارن، محەممەد شیاع سوودانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان و سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان ئەنجام دەدات، چاوی بە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک بەرپرسی ڕێکخراو، دەستەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیش دەکەوێت.
باکگراوند: ئەمساڵ ئەمە دووەم سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەمریکا، سەردانی پێشووی لە ڕۆژی 13ی ئایاری ڕابردوو بوو و ماوەی چەند ڕۆژێکی خایاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






