پەرلەمانتارێکی پارتی: هەڵوێستەکانی حەلبووسی دژی پێشمەرگە بۆ خۆ نزیکردنەوەیە لە شیعە
- کوردستان
- 21 ئەیلوول

خدر مەنتک، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
پهرلهمانتارێكی پارتی له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق قسهكانی محەممەد حەلبووسی، سهرۆكی دوورخراوەی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ڕهتدهكاتهوه و ئاماژە بەوە دەکات کە پێشمهرگه ڕۆڵی گرنگی له ناوچهكه دا هەبووە.
چیڕۆکی سەرەکی: لەم دواییانە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکیدا دژایەتی خۆی بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە بە چەکی پێشکەوتوو دەربڕی، پەڕلەمانتارێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: ئەم هەڵوێستە هەم نادادپەروەرانە و هەم دووڕووییە.
لێدوانی فەرمی: خدر مهنتك، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هێزی پێشمەرگە دامەزراوەیەکی سەربازی یاسایی و شەرعییە، لەپێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و قەوارە یاسایی و شەرعییەتەکەی لە هەڕەشەی دەرەکی، دامەزراوە.
زانیاریی زیاتر: خدر مەنتک باسی لەوەش کرد: پێشمەرگە لە چوارچێوەی یاسای دەستوری عێراق دا کار دەکات، دانیشتووانی ناوچەکە بە کورد، عەرەب، مەسیحی، ئێزیدی و کەمە نەتەوەییەکانەوە دەپارێزێت.
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستەکانی حەلبووسی لەبارەی پڕچەککردنی پێشمەرگە هەم نادادپەروەری و هەم دووڕووییە، چونکە پێشمەرگە یەکێک بووە لە کاریگەرترین هێزەکانی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر دا.
لە درێژەکانی قسەکانی دا، پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت، حەلبووسی بە مەبەست دەیەوێت ڕۆڵی گرنگی پێشمەرگە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهاندا پشتگوێ بخات و لەسەر حسابی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، خۆی لە شیعەکان نزیک بکاتەوە، لە کاتێکدایە شیعەکان بوون حەلبووسیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە و ئەویش هانای بۆ کوردستان هێنا و خۆی و خێزانەکەی لە سایەی ئارامی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا پارێزران".
قووڵتر: خدر مەنتک ئەوەشی خستەڕوو، پێشمەرگە ئەندامێکی سەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە دژی تیرۆر، هاوکات هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکی فراوانی عێراقیان ئازاد کرد و لە دژی تیرۆرستان جەنگان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت