ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پرۆسەی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەستیپێکرد و یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیش لە شارەکە هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 20 قوتابخانەی زمانی کوردی سێ دەوامی تێدا هەیە و ئەمەش دەرخەری کەمی قوتابخانەیە و مامۆستا کامەران عەلی حەسەن هۆکارەکەی بۆ ڕووداوەکانی دوای 16ـی ئۆکتۆبەر دەگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی حەسەن، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار و 100 مامۆستای لە سنووری شارەکە کردە گرێبەست و نزیکەی یەک ملیۆن پەرتووکیشیان بۆ دابینکردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بۆ ساڵی نوێی خوێندنی کوردی لە کەرکووک نزیکەی 100 هەزار قوتابی هەن، نزیکەی 400 قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە هاتوونەتەوە کوردی و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زیاتر بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو قوتابی یەکەمی سەر ئاستی عێراق لە خوێندنی کوردی بوو لە شاری کەرکووک و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم سەرکەوتنە دەزانێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت