
سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شاندەکەی - ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی بەشداریکردن لە خولی 79یەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و باسیان لە گرژییەکانی ئیسرائیل و لوبنان و دۆسیەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 21ی ئەیلوولی 2024، محەممەد شیاع سوودانی بە یاوەری شاندێک گەیشتە نیۆیۆرک و بڕیارە لەگەڵ چەندین سەرکردەی وڵاتانی جیهانی و بەرپرسی ڕێکخراوە هەرێـمایەتی و نێودەوڵەتییەکان کۆببێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی دووقۆڵی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرژییەکانی لوبنان کران، سوودانی جەختی لەسەر بەگەڕخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕاگرتنی جەنگ دژی غەززە و لوبنان کە هەڕەشەیە بۆ سەر فراوانبوونی جەنگەکە و تێکدانی ئاسایشی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی.
زانیاریی زیاتر: سوودانی و بلینکن باسیان لە کەرتی هاوبەشی وزە کردەوە و تاوتوێی دۆسیەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و گفتوگۆکانی کشاندنەوەی هاوپەیمانان و گواستنەوەی پەیوەندییەکان بۆ ئاستی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانان لە هەموو کەرتەکان کرد.
باکگراوند: ئەمساڵ ئەمە دووەم سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەمریکا، سەردانی پێشووی لە ڕۆژی 13ی ئایاری ڕابردوو بوو و ماوەی چەند ڕۆژێکی خایاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






