
دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، وێنە: krd
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دواین ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی داتاکان زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر دابەشکراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەر لە دەستپێکی وەرزی سەرما، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەنرخی پاڵپشتیکراو، نەوت بەسەر هاونیشتمانیان دابەش دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، تا دوێنێ ڕێژەی 7%ی نەوت دابەشکراوە، زۆرترین ڕێژەی دابەشکردنیش لە پارێزگای هەڵەبجە بووە، بەپێی داتاکان 52 هەزار و 257 خێزان لە دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەند بوون و هێشتا زیاتر لە ملیۆنێک و 391 هەزار خێزان ماون نەوت وەربگرن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 443 هەزار و 553 خێزان لای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناویان تۆمارکراوە بۆ سوودمەند بوون لە وەرگرتنی نەوت، ئەو ژمارەیە پێویستیان بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوت هەیە.
باکگراوند: ڕۆژی 11-9-2024 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەنرخی پاڵپشتیکراو دەستیپێکردووە، هەر بەرمیلێکی بە 100 هەزار دینارە و چوار هەزار دیناریش کرێی گواستنەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت