دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد
- عێراق
- 2024-02-18

وێنەی باڵەخانەی دادگەی فیدڕاڵی. وێنە: وێبسایتی دادگەی فیدڕاڵی
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا؛ دانیشتنی دادگەی فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستا بەهۆیەوە دووجار وادەی هەڵبژاردن دواخراوە، لە ئەگەری یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە هەرێمی کوردستان وادەیەک بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگەی فیدراڵی عێراق بۆ یازدەمین جار لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دادەنیشێت، لەکاتێکدا چواردە جار دانیشتن بۆ ئەم دۆسیەیە دواخراوە.
زانیاریی تایبەت: هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە چیدیکە چاوەڕێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی نەکات، لە کۆبوونەوەى 13-02-2024 نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکایەتیی دادگەى پێداچوونەوەى هەرێمی كوردستان، داوای لە سەرۆکایەتیى دادگەکە کردووە، ئهگەر 18ـى ئەم مانگە دادگەى فیدراڵى بابەتى سکاڵاکەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوابخات، کاری ڕژد بۆ دۆزینەوەى دەرچەیەکى یاسایی بۆ پرسی ههڵبژاردن بکەن.
باکگراوند: زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى سکاڵایان لەدژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، دانیشتنەکەی دادگەی فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەم سکاڵایە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





