
ڕێكاری تووندتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەرپێچی و كوالێتی و بڕی پێویستی بازاڕ دەگیرێتەبەر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوە بە سەرپێچیی بەنزینخانەكان دەكات و ڕێكکاری تووندتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەرپێچی و كوالێتی و بڕی پێویستی بازاڕ دەگرێتەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند: سزای سەرپێچیی بەنزینخانەكان ڕێكدەخرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پێكدەهێنرێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە 25-09-2024 لیژنەی ئامادەكردن و پێداچوونەوە بە ڕێنمایی سزای بەنزینخانەكان بەسەرپەرشتی فەلاح مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی كانزایی و ئەندامانی لیژنەكە لەسەر ئاستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئامادەكردنی ڕێنمایی یەكگرتوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەرپێچیی بەنزینخانەكان كۆبوونەوە.
بۆچی گرنگە: كۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەپێناو ئەوەیە، بەرهەمی سووتەمەنی لە وێستگەكانی فرۆشتن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەپێی كوالێتیی دیاریكراو و پێداویستی بازاڕ بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەكانی بەدواداچوونی نرخ و كوالێتیی بەنزین، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەندنەبوون بە نرخی دیاریكراوی بەنزین، چەندین بەنزینخانەیان بە پێبژاردن و داخستن سزادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە