
وێنەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی عێراق
ئاڤا نيوز
لەگەڵ ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی وڵاتانی رۆژئاوایی كە لە پەراوێزی كۆنفرانسی میونشن لەگەڵیان كۆدەبوویەوە دەیگوت "وڵاتەكەی هەوڵدەدات بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی"، بەڵام واشنتن قسەیەكی جیاواز دەكات و دووپات لەسەر هاوبەشێكی ئەمنیی بەردەوام دەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سوودانی لە میونشن بە دەیڤد كامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، یەنس ستۆڵتبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ، ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكای گوت "عێراق پێداچوونەوە دەكات بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و كۆتاییهێنان بە ئەركەكەی لە عێراق". نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە" سوودانی لەگەڵ كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوەو جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە دیالۆگی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان واشنتن و بەغدا بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.
لە لایەكی دیكەوە: كۆشكی سپی دەڵێت، هاریس داوای لە سوودانی كردووە كە ڕێگری بكات لە هێرشی گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر سەربازەكانی ئەمریكا و دوای كۆبوونەوەكەی سوودانی و هاریس، ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس جەختیكردەوە "لەسەر هاوبەشی بەهێزو بەردەوامی نێوان واشنتن و بەغدا كە لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات باس كراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





