
بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی "ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری"، بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بەفەرمی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و سەرجەم بەربژێرەکانی ناساند.
وێنە گەورەکە: پارتی بە لیستی ژمارە 190 بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و 190 بەربژێریشی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن هەیە: هەولێر 64، سلێمانی 72، دهۆک 48 و هەڵەبجە 6 بەربژێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بنەمای خزمەت و پسپۆڕی و بڕوانامە، بەربژێرانی خۆی لە چوار بازنەی هەڵبژاردن دیاریکردووە بەم شێوازە:
هەولێر: پارتی لە بازنەی هەولێر 64 بەربژێی هەیە و د. ڤالا فەرید سەرۆکی لیستە، جگە لە سەرۆکی لیست، پارتی 19 بەربژێری دیکەی پارتی لە هەولێر ئافرەتن.
دهۆک: لە بازنەی دهۆک پارتی 48 بەربژێری هەیە، د. ئیبراهیم شەرەفانی سەرۆکی لیستە، هەروەها پێشەنگترین بەربژێری ئافرەت ژمارە هەشتی پێدراوە، بە کۆی گشتی پارتی 14 بەربژێری ئافرەتی لەم پارێزگایە هەیە.
سلێمانی: پارتی لە سنووری سلێمانی 72 بەربژێری هەیە و م. هۆشیار سدیق ئەفەندی سەرۆکی لیستە لەو ژمارەیەش 22 یان ئافرەتن، لەڕووی ڕیزبەندییەوە پێشەنگترین ئافرەت ژمارە سێیە.
هەڵەبجە: پارتی لە هەڵەبجە شەش بەربژێری هەیە و هۆشیار حوسێن عوسمان سەرۆکی لیستە و هەروەها دوو بەربژێریان ئافرەتن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





