
نمایشکردنی دیناری عێراقی لە یەکێک لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک چەکدار هەڵدەکوتنە سەر بارەگای کۆمپانیایەکی چینی لە ناوچەی مەنسووری بەغدا و 500 ملیۆن دیناری عێراقی و چەکێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کادیلاکی کۆمپانیاکە دەدزن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی خۆجێی بەغدا بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە ڕووداوێکی دزیکردن لە ناوچەی مەنسوور، لە شەقامی ئەمیرات لە بەغدا ئاگادارکرانەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای "پور چاینا" ئەو کەلوپەلانەی لە بارەگاکە دزراون، بریتین لە بڕە پارەیەک کە بە 300 بۆ 500 ملیۆن دیناری عێراقی دەخەمڵێنرێت، لەگەڵ چەکێکی جۆری M4 و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کادیلاک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دووەم ڕووداوی دزیکردنە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە بەغدا کە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەکرێت، ڕوویداوی یەکەمیان ڕێگری کردن بووە لە ئۆتۆمبێلی کەسێک لەسەر ڕێگای قەنات جەیش لە بەغدا، دوای ئەوەی خاوەنەکەی بەرگریی لەخۆی کردووە، چەکدارەکان تەقەیان لێ کردووە و و بڕی 32 ملیۆن دیناری عێراقییان لێ سەندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






