سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: لیژنەی دارایی بەڵێنیاندا لە چارەسەرکردنی گرفتەکان هاوکاربن
- کوردستان
- 2024-09-26

د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردسیان
ئاڤا نیوز
دوای دوو ڕۆژ مانەوە، کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەگەڵ لیژنەی دارایی، لەبارەی هەموو گرفتەکان قسە کراوە و ئەوان بەڵینیانداوە هاوکاربن.
وێنە گەورەکە: لیژنەیەکی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەی چەند ڕۆژێکە بۆ قسەکردن لەسەر گرفتە داراییەکان لە هەرێمی کوردستانن و چەندین کۆبوونەوە لەسەر دۆسییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان و کێشەی مووچە ئەنجامدراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر زۆر دۆسیە گفتوگۆ کراوە، لەوانە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی باش هەبووە، داوامان لە لیژنەی دارایی کرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی مووچەی مانگی هەشت و نۆ هاوکار بن، ئەوان بەڵێنیانداوە بەزوویی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکەن.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی سیستمی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران د.ئومێد سەباح، گوتی: داتای ٪50ـی فەرمانبەران تۆمارکراوە، پێدانی پارە بە بانکەکان $25 کارا کراوە، تا کۆتایی ئەمساڵ یەک ملیۆن مووچەخۆر لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن. بەگوتەی د. ئومێد سەباح هەرێمی کوردستان تائێستا بوودجەی تەشغیلی وەنەگرتووە و داوا دەکرێت لیژنەی دارایی هاوکار بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، هەرێمی کوردستان مانگانە پابەند بووە بە ناردنی داهاتی نانەوتی و جەخت لەسەر چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان دەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






