عەتوان عەتوانی: پێداچوونەوە بە دۆسیەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت
- بژاردە
- 26 ئەیلوول

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دۆسیەی نەوت و داهاتی دارایی و بەئەلیکترۆنی کردنی دەروازە سنوورییەکان و یەکخستنی باجی گومرگی و تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە.
زانیاریی زیاتر: عەتوانی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ حکومەتی هەرێم گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بە گرێبەستە نەوتییەکان بەجۆرێک لەگەڵ دەستووری عێراق بگونجێت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
قووڵتر:ڕێککەوتنەکە هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکات کە وەک یەک تیم دانوستان بکەن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییانەی لە هەرێمدا کاردەکەن، بۆ هەموارکردنەوەی جۆری گرێبەستەکانیان لە گرێبەستی شەراکەتەوە بۆ گرێبەستی هاوبەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران