عێراق 400 ملیۆن دۆلار بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین لە بەریتانیا قەرز دەکات
- کوردستان
- 26 ئەیلوول

وێنەی بەشێک لە مین و تەقەمەنییەكان- دەزگای گشتی كاروباری مین
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بە مەبەستی پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین و تەقەمەنی داوای قەرزی لە بەریتانیا کردووە، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو بڕە قەرزەدا هەیە.
چیڕۆکی سەرەکی: لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ بڕى 400 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراقەوە بۆ پڕۆسه‌ى پاكسازى مین و ته‌قه‌مه‌نى له وڵاتى به‌ریتانیا قه‌رز كراوه، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو بڕە قەرزەدا دابینکراوە.
لێدوانی فەرمی: عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق بە مەبەستی پاككردنه‌وه‌ى مین و تهقهمهنىیەکان، گوژمەیەک پارەی لە بەریتانیا قەرز کردووە کە 400 ملیۆن دۆلارە.
زانیاریی زیاتر: هه‌رێمی کوردستان لەو گوژمەیەدا 12,67%ـى بەردەکەوێت، ئەویش دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان دا، ئێمەش پڕۆژه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ژینگه‌ی عێراق كه پشكی هەرێمی کوردستان له چ پڕۆژه‌یه‌كی پاكسازىی خه‌رج بکرێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: به‌پێی ڕێكکه‌وتننامه‌ى ئۆتاوا، پێویسته ته‌واوى عێراق تا ساڵى 2028 له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان پاك بکرێتەوە.
ئەوەش بزانە: ڕێكکه‌وتننامه‌ی ئۆتاوا له ساڵی 1997 له نێوان زیاتر له 120وڵاتی جیهان له شاری ئۆتاوای پایته‌ختی كەنەدا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنان و عه‌مباركردن و به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی مینی دژهكهسی واژۆ كرا، عێراقیش له ساڵی 2008 به‌شداری له ڕێكه‌وتنه‌كه كرد كه دەبوو لە ماوه‌ی 10 ساڵدا تەواوی خاکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە تەقەمەنی و مینی دژە کەسی پاک بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت