
کۆبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، وێنە: krg
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لیژنەی تایبەتمەندی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایان لە هەر هەشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داناوە، تاوەکو لە چەند ڕۆژێکی کەم کارەکان تەواو بکەن.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ کۆبووەوە، بڕیاری دا مامۆستایان لەسەر داهاتی ناوخۆ بکرێنە گرێبەست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە.
لێدوانی فەرمی: د. سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕۆژی 26-09-2024، فەرمانی وەزاری بۆ بەگرێبەستکردنی مامۆستایان دەرچووە و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکان کراوە، تاوەکو فەرمانی کارگێڕییان بۆ دەربچوێنن و ڕەوانەی پەروەردەی قەزاکانی بکەن، بۆ ئەوەی مامەڵەی بەگرێبەستبوونیان تەواو بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەڵێننامەیەک لە بەشی یاسایی پەروەردەی قەزاکان پڕ دەکرێتەوە، کە مامۆستاکە مووچەی لە هیچ دامەزراوەیەکی دیکەی حکومەت نییە.
قووڵتر: لە ڕۆژی 01-09-2024، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست هەژمار دەکرێت، یەکەم مووچەی بەگرێبەستبوونیان لەگەڵ فەرمانبەراندا وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری پەروەردە فەرمانی بە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە کردووە، لە چەند ڕۆژێکی کەمدا مامەڵەکانی گرێبەست تەواو بکەن.
خاڵی ئەرێنی: لیژنەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی کارەکانی بەگرێبەستبوون بکەن.
باکگراوند: 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەگرێبەست کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






