ئاڤا نیوز
ئەو كەسەی لە ئەنجامی تەقەكانی ئەمڕۆی پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ کە لە نێو پرسەیەكی شاری هەولێر، بریندار بوو قسە بۆ ئاڤا میدیا دەكات و وردەكاریی ڕووداوەكە دەخاتەڕوو.
چیرۆكی سەرەكی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاڵاو كۆسرەت ڕەسول، سەرۆكی بازنەی هەولێری یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بە ژمارەیەكی زۆر پاسەوانەوە دەچێتە پرسەی كەسێك لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە شاری هەولێر، بەهۆی ئەوەی خاوەن پرسەكە كێشەی كۆنی كۆمەڵایەتییان لەگەڵ بنەماڵەی كۆسرەت ڕەسوڵ هەیە بە شاڵاو و پاسەوانەكان دەڵێ پرسەكە جێبهێڵن، دواتر دەبێتە دەمەقاڵێ و گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ڕووداوەکە تەقەی تێدەکەوێت و دواتر دەبێتە شەڕەبۆکس، وەک ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ تەقەیان کردووە، كەسێك بە گوللە بریندار بووە.
زانیاریی پەیامنێر: ئەو كەسەی كە بە گوللەی پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت بریندار بووە، ناوی محەممەد مەولوودە و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكە لە شاری هەولێر، عوبەید بەشار، پەیامنێری ئاڤا لە شاری هەولێر، چووەتە لای لە نەخۆشخانە و وردەكاریی ڕووداوەكە بۆ مایكی ئاڤا باس دەكات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد مەولوود، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "شاڵاو كۆسرەت لەگەڵ نزیكەی 20 كەس هاتنە نێو هۆڵی پرسەكە، دوای 10 خولەك خاوەن پرسەكە بە شاڵاوی گوت"ئێوە ناحەزی ئێمەن بۆچی هاتوونەتە پرسەمان؟" پاسەوانێكی شاڵاو هێرشی كردە سەر عەلی قەهار كە یەكێكە لەو كەسانەی كە خاوەنی پرسەكەن، دواتر پاسەوانەكان چەكیان دەرهێنا و منیش پێمگوتن لەنێو مزگەوت تەقە مەكەن تا بەردەم هۆڵەكە لەگەڵیان ڕۆیشتم، لەوێ پاسەوانەكان دەستڕێژی گوللەیان كرد و دوو گوللەم بەركەوت".
لەلایەكی دیكەوە: محەممەد مەولوود جەختی كردەوە كە پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت بە هەڕەمەكی تەقەیان كرد، ڕاشیگەیاند: "سكاڵا لەسەر شاڵاو كۆسرەت و پاسەوانەكانی تۆمار دەكەم، چونكە نە هیچ كێشەیەكم لەگەڵیان هەبووە و نە قسەیەكیشم پێگوتوون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت