
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمان دەکات لێکۆڵینەوەی خێرا لە بۆردوومانکردنی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی بەغدا بکرێت و کەمتەرخەمان سزابدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە ناوچەی عامرییە لە لایەن هێزێکی نادیارەوە بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغدا کە هێزەکانی هاوپەیمانان تێیدا جێگیرن، ئەمەش حکومەتی عێراقی تووڕە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی فەرمانی کردووە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکرێت و لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە ڕابگەیێنرێت، کەمتەرخەمان دەستنیشان بکرێن و لێپیچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەگەڵ هێزەکانی ناوچەی عامرییە لە بەغدا دەستیپێکردووە، فەرماندەی هێزەکانی ئەو ناوچەیە ڕاگیراوە بۆ زانینی هۆکاری ئەم کەمتەرخەمییە لە پاراستنی هاووڵاتیان و کەلوپەلی گشتی و تایبەت.
وەزارەتی ناوخۆ جەخت دەکاتەوە بەتووندی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەس و گرووپانە دەکات کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






