
گرافیکی هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دانپێدانانی ئەندامێكی ئەو گرووپەی بڵاوکردەوە کە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیان سووتاند.
وێنە گەورەکە: بازاڕی قەیسەریی و لەنگەی هەولێر، بەشێک بوون لەو چەندین بازاڕ و شوێنەی لە شارەکانی هەولێر، كەركووك و دهۆك لە لایەن باندێكی سەر بە پەكەكە سووتێنران و بەهۆیەوە سەدان دووكاندار زەرەرمەند بوون.
دانپێدانانی فەرمی: ڕەنج حەبیب سۆراب، کە ئەندامی گرووپەکەیە و ڕاستەوخۆ بەشدار بووە لە سووتاندنی چەند شوێنێک، دەڵێت لەلایەن هەواڵگریی پەکەکەوە پارەی پێدراوە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەنج حەبیب ناسراو بە (کاروان) لەدایکبووی ساڵی1992ی هەڵەبجە و دانیشتووی سلێمانی، وەک خۆی دەڵێت لە سەردەمی زانکۆ هاوڕێیەکی هەبووە بە ناوی هونەر فەخرەدین و خەڵکی کەلار بووە، سەرەتای ساڵی 2023 پەیوەندی پێوە دەکات کەسێک لە هەواڵگریی پەکەکە ببینێت، ئەویش قبووڵی دەکات و کاتێک چاویان بەیەک دەکەوێت دەزانێت ئەو کەسە ئاشتی فەخرەدین ناسراو بە (زاگرۆس گەرمیانی) برای هونەر فەخرەدینە. ئەوکات داوای لێکراوە لە تورکیا کاری گێرەشێوێنی بکات بەڵام ڕەتی کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: دواتر هونەر فەخرەدین [کارمەندی هێزەکانی یەکەی 70] داوای لێدەکات لە هەولێر کاری گێرەشێوێنی بکات و لەبەرامبەردا هاوکاریی ماددی دەکات، ئەویش قبووڵی دەکات، یەکەم چالاکیشی دێتە هەولێر و لەگەڵ کەسێکی دیکە شەش بۆمب لە ناو بازاڕی لەنگەی هەولێر دادەنێنەوە و دواتر بازاڕەکە دەسووتێت.
دواتر چی ڕووی دا: ڕەنج حەبیب دوای چەند چالاکییەکی دیکە، ڕۆژێک لەلایەن پەکەکە ئاگادار دەکرێنەوە کە چەند ئەندامێکی گرووپەکە گیراون، پێیان دەڵێت بڕۆنە بەردەم فامیلی مۆڵ بڕی دوو هەزار و 500 دۆلاری وەربگرن بەمەبەستی چوونەدەرەوە لە کوردستان، دواتر لە ڕێگەی رائید دەشتی کە ئەفسەرێکی دژە تیرۆری سلێمانییە، ئاشتی فەخرەدین بە ئۆتۆمبێلی دژەتیرۆر لە مەرزی پەروێزخان چووەتە ئێران، ئەویش لەڕێگەی مەرزی تەوێڵەوە ڕایکردووە.
گۆشەیەکی دیکە: کاتێک دەچنە ئێران یەک دەگرنەوە و ئاشتی فەخرەدین داوای لێدەکات وەکو تۆڵەیەک کاری گێرەشێوێنی لە ئێران بکەن، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە، دواتر گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و خۆی ڕادەست کردووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت ڕۆژی 10-7-2024 دەستگیرکراوە.
باکگراوند:ڕۆژی 01-07-2024 وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستگیرکردنی "تۆڕێکی پەکەکەی سێ کەسی"یان بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووک ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





