مقاوەمەی عێراق بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل: بەرژەوەندییەکانتان دەکەینە ئامانج
- عێراق
- 1 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی عێراق هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل کە هیچ هێرشێک دژی ئێران ئەنجام نەدەن، بەپێچەوانەوە بنکە و بەرژەوەندییەکانیان دەبنە ئامانجی گرووپە چەکدارییەکان.
وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گرووپە چەکدارییەکانی عێراقیش هەڕەشەی هێرشکردنەسەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکەدا دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی عێراق بڵاویکردەوە، "ئەگەر ئەمریکییەکان دەستوەردان بکەن لە هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، یان ئەگەر دوژمنی زایۆنی (ئیسرائیل) ئاسمانی عێراق بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێک وەک وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەکەی کرایەسەری، ئەو کاتە هەموو بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکەدا دەبنە ئامانجی ئێمە".
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشەکە لەناو خاکی ئێرانەوە بە زیاتر لە 100 مووشەکەوە کراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوو کەس بەتۆمەتی ئاگرکردنەوە لە شارەزوور دەستگیر دەکرێن
- ڕاپۆرت
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ یەکەمجار خانەنشین دەكرێن
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی یادی 53 ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وێستگەیەکی نهێنیی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی عێراق بۆ پرسی نەوت و ناردنی مووچە گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سلێمانی یادی 53 ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وێستگەیەکی نهێنیی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هاووڵاتییانی هەولێر بۆ خۆپاراستن لە گەرما کڵاو بەکاردەهێنن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دیاردەیەکی فەلەکیی سەرنجڕاکێش: لەوانەیە هەسارەی زەوی کورتترین ڕۆژی مێژوو بەخۆیەوە ببینێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژەران چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی کابووسەکان دەخەنەڕوو
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەکی دیکە لە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: پێنج هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری لابردن و گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەسرە ئاشکرا دەبێت