محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەماوەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 150 هەزار هەلی کار بۆ گەنجان ڕەخسێنراوە، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی پێشخستنی کەرتی گەشتیاری هەیە بۆ زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان باسی لە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان، باسی لەوەکرد 436 مۆڵەتی وەبەرهێنان پێشکەش کراون.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە گەشتی هەواڵەکانی ئاڤا نیوز کرد و ڕایگەیاند: لە 5 ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەریمی کوردستان دا، دەستەی وەبەرهێنان 436 مۆڵەتی کارکردن دراون، هاوکات 1283 مۆڵەت ئێستا لە کاردان، هاوکات 2023 ساڵی نموونەیی بوو بۆ وەبەرهێنان، بەوەی لە ساڵێکدا 155 مۆڵەتی وەبەرهێنان وەرگیراوە و ئێستا 118 کارگەی نوێ لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، پرۆسەی وەبەرهێنان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتی: لە ماوەی کابینەی نۆیوەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا 130 بۆ 150 هەزار هەلیکار بۆ گەنجان دابینکراوە، هاوکات دەیان کاری ناراستەوخۆش پێشکەش بە گەنجان کراون.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شوکری ئەوەشی خستەڕوو کە لەم کابینەیەدا گرنگی بەو کەرتانە دراوە کە کار لەسەر داهاتی هەمەجۆر دەکەن، هاوکات لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە سوودێکی زیاتر بە ئابووری هەرێمی کوردستان گەیشتووە.
ئەمەش بزانە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەڕیمی کوردستاندا بەڕێوبەرایەتییەکانی پێدانی مۆڵەتی کار کردن زیاد کران، ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 8 شوێنی پێدانی مۆڵەت هەیە، لە کابینەکانی پێشووتر دەبوو لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتی کار کردن وەربگرن، هاوکات 57 پرۆژەی گەشتیاری لەم کابینەیەدا دروستکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






